بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"عەمار حەکیم "سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،دووپاتی کردەوە کە لەدایک بوونی پێغەمبەر "عیسای کوڕی مەریەم "(دروودی خوای لەسەر بێت ) دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئێمە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ براکانمان لە نیشتمان بۆ ئەم جەژنە خۆشە.
"حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتوە ڕایگەیاندوە “جەژنی لەدایک بونی پێغەمبەر "مەسیح"(دروودی خوای لەسەر بێت ) دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئێمە بەشدار بین و لەگەڵ خۆشی براکانمان لە نیشتمان و جیهانی مرۆڤایەتی بۆ ئەم جەژنە و خۆشەکانیان،و هاوبەشیان لەگەڵدا بکەین.
"حەکیم" لەبەیاننامەکەیدا جەختیشی کردۆتەوە " کە خواستەکانی ئێمەیە ئەوەیە کە بۆ ساڵی نوێی وڵات پڕ بێت لە خێر و ئاشتی و رۆحی خۆشەویستی و لێبوردەیی و دەستبەرداربوون لە ململانێی ڕق و توندوتیژی و دووبەرەکی و تیرۆر و شەڕ .
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا حەکیم : "داوا لە پەروەردگاری مەزن دەکات کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا بەرقرار بێت و وڵات هەنگاو بنێت بەرەو قۆناغی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی رۆڵەکانی.