بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"ئیڤان فایق جابرۆ " وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی جەژنی لەدایک بوونی مەسیح لە کڵێسای سەیدە نەجات لە بەغدا رایگەیاند " کە موسلمانان پەیامێکیان نارد بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە عێراق.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، جابرۆ " پیرۆزبایی لە عێراقییەکان کرد بە بۆنەی جەژنی لەدایک بوونی مەسیحەوە.
وتیشی "بەشداری موسڵمانانی عێراق لەگەڵ برا مەسیحییەکانیان لەو بۆنەیە لە کڵێسای سەیدە نەجات،ڕەنگدانەوەی ئەرێنییەو وێنەی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە عێراق دووپات دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد"عێراق وڵاتی خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە، و جەژنی کریسمسیش عێراقییەکان وەک یەک رۆڵە لە وڵات کۆدەکاتەوە.