سودانی: حکومەتی عێراق شانازی بە هەموو پێکهاتەکانی عێراقەوە دەکات

سیاسی
  • 24-12-2022, 22:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"محمد شەیاع سودانی" سەڕۆک وەزیرانی عێراق، دووپاتی کردەوه که حکوومه ت شانازی به هه موو پێکهاتەکانی عێراقەوە دەکات.
     سودانی لەوتارێکدا کە لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی لەدایک بونی مەسیح کە لە کەنیسەی سەیدە نەجات بەڕێوەچوو، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روومالی دەکرد ڕایگەیاند"حکومەت شانازی بە هەموو پێکهاتەکانی عێراقەوەدەکات. راشیگەیاند کە هێزی ئێمە لە فرەچەشنی دایە، بەو پێیەی ئەم فرەچەشنییەیە هیزی بە عێراق بەخشیوە.
     ئاماژەی بەوەشکرد "ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی لەدایک بونی مەسیح نیشانەیەکی ڕوونە بۆ سەرکەوتنمان بەسەر تیرۆردا.
     لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی : عێراقییەکان توانیان بوێرانە تیرۆر بەرپەرچ بدەنەوە، بەڵام شەڕێک لە پێشمانە دژی گەندەڵی، کە بووەتە ڕێگر لەبەردەم گەشەسەندنی وڵاتدا.