ئەمڕۆ دووشەممە د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق، بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لەكەركووك دروستبوون، سەردانی پارێزگاكەی كرد، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا كەلەگەڵ پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بەستبووی رایگەیاند "ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تاوەكو هەڵبژاردن دەمێنێتەوە".