به‌غداـ INA
سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌رێوره‌سمی قه‌داسه‌تی كه‌نیسه‌ی مار یوسف وسه‌یده‌ت نه‌جا له‌به‌غدایی پایته‌خت ئاماده ده‌بێت كه‌به‌نۆیه جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای لێ بێت به‌رێوه‌چوون.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌شداری له‌ئاهه‌نگه‌كانی مه‌سیحیه‌كانی عێراق كرد كه‌به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای لێ بێت سازكران.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌قه‌داسه‌تی كه‌نیسه‌ی ماریوسف له‌به‌غدا ئاماده‌بوو، وتێدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی به‌رتریركی كلدانی له‌عێراق و جیهان كاردیناڵ لویس رافائیل ساكۆ و خێزانه مه‌سیحییه‌كانی به‌شدار له‌م قه‌داسه‌ته‌دا كرد.
هه‌روه‌ها سودانی چاویكه‌ت به‌ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانی مه‌سیحی و گوێ له‌پێشنیار و سكاڵایان گرت و داوای به‌دواداچوون بۆیان كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌قه‌داسه‌تی كه‌نیسه‌ی سه‌یده‌ت نه‌جات له‌به‌غدای پایته‌خت ئاماده‌بوو و تێدا په‌یڤێك پێشكێش كرد، له‌خواره‌وه گرنگترین له وته‌كانی به‌ڕێزیانه:
🔷 ئه‌مڕۆ وله‌شه‌وی جه‌ژنی له‌دایكبوون دا، ویستم له‌گه‌ل ئێوه بم له‌كه‌نیسه‌ی سه‌یده‌ت نه‌جات كه‌بووه هێمایه‌ك له‌هێماكانی جه‌نگی ئێمه له‌دژی ته‌كفیری و توندوتیژی و تیرۆر.
🔷 ئه‌و هێرشه تاوانباره‌ی كه‌كرایه سه‌ر، له‌دژێره‌ی تاوانه به‌رده‌وامه‌كان بوو له‌دژی گه‌لی عێراق، به‌ئامانجی له‌ناوبردنی و وێرانكردنی شارستانیه‌ته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها هۆشداریه‌كیش بو بۆ تاوانه‌كانی له‌دوایی خۆی له‌سپایكه‌ر و قركردنی ته‌له‌عفه‌ر و ئیزدییه‌كان و تاوانه‌كانی دیكه كه له‌مووسڵ ئه‌نجامدران.
🔷 ئاماده‌بوومه له‌قه‌داسه‌تی جه‌ژنی له‌دایكبوونی پیرۆز بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵكی مه‌سیحی و هه‌موو عێراقییه‌كان به‌ده‌ر له‌جیاوازی ئایین و تائفه و نه‌ته‌وه رابگه‌ینم، كه‌حكومه‌ت شانازی به‌هه‌مووانه‌وه ده‌كات و پێشیوایه كه‌جۆراجۆربوون یه‌كێكه له‌فاكته‌ره‌كانی به‌هێزی له‌عێراق.
🔷 تیرۆر هه‌وڵی دا و ئه‌م سیفه‌ته‌ی دیاركرد و یه‌كێك له‌هه‌وڵه‌كانی لێره ده‌ستیپێكرد و ده‌قێكی ره‌ش له‌سه‌ر مێژوویی هاوچه‌رخی ئێمه به‌جێهێشت، و تاوانێك ئه‌نجامیدا كه‌بێ گوناحه‌كان بوونه قوربان و شه‌هیدبوون له‌یه‌كێك له‌ماڵه‌كانی خودا، به‌ڵام عێراق توانی به‌رگه‌ی هێرشه‌كه بگریت و تێكبشكێنیت.
🔷ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر فیكری ته‌كفیری مسۆگه‌ره و ئێمه له‌سایه‌ی قوربانیدانی شه‌هیده قاره‌مانه‌كان به‌ئارامی وسه‌قامگیری ده‌ژین.
🔷 ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی پیرۆز و رێكخستنی قه‌داسه‌ت و ئاماده‌بوونم لێره له‌گه‌ڵ ئێوه، نیشانه‌یه‌كی روونه بۆ سه‌ركه‌وتنمان، كه‌تیرۆر هیچی به‌ده‌ست نه‌هێنان ته‌نها شكست وشه‌رمه‌زاری و له‌ناوچوون نه‌بێت.
🔷 ئێمه به‌چاوی خۆمان بینی چۆن عێراقییه‌كان به‌جیاوازی ئایین و مه‌زهه‌به‌كانیانه‌وه، كه‌نیسه وێرانكراوه‌كان دووباره ئاوه‌دانیان كرده‌وه و خاچی شكاو به‌رزیان كرده‌وه و ده‌ستیان به‌برایه‌تی نیشتیمانیه‌وه گرت.
🔷 هێزه‌كانمان به‌جیاوازیه‌كانیه‌وه، كه‌ئه‌م جیاوازی و جۆرا جۆریه، بووه هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی هزر و داهێنانه‌كان و تامێكی تایبه‌تیش به‌عێراقیان دا، كه‌گرنگترین سامانی نیشتیمانیه، وپاراستنی ئه‌ركی سه‌ر شانی ئێمه.
🔷 ئێمه په‌رۆشین و رژدین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ پاراستنی هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان. وهیچ درێغیه‌كیش ناكه‌ین له‌ئاماده‌كردنی ره‌وشێكی گونجاوی ئه‌منی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه.
🔷 له‌پێش ئێمه شه‌ڕی دیكه هه‌یه، كه‌گرنگیه‌كه‌ی له‌گرنگی شه‌ڕی دژی ته‌كفیری كه‌متر نییه، ئه‌ویش شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵییه، ئه‌م په‌تایه‌ی كه‌تیرۆری به‌هێزكرد و رێگریكرد له‌پرۆسه‌ی پێشكه‌وتنی ئابووری و خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌گرنگترین هۆكار و فاكته‌ره‌كان بۆ هاندانی عێراقییه‌كان كه وڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن و به‌دوایی ژیانێكی خۆشتر له‌وڵاتانی تر بگه‌ران.
🔷 چاومان له‌سه‌ر چاكسازیه‌كانی هه‌یكه‌لی داناوه كه‌پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین بۆئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێك بێت بتوانێت ئامێزی نه‌وه‌كانی خۆی بكات وسوود له‌تواناكانیان وه‌ربگرێت..
🔷 شانازی به‌هه‌موو عێراقییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ین، پێویستی پاراستنیان له‌ناو وڵاتی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته زۆر به‌گرنگی دزانین..
🔷ته‌واوكاری رێبازی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی له جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی یه‌كسانی و سه‌روه‌ری یاسا و به‌رپاكردنی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌مووان دایه.