بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد حەلبوسی"سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ،لەمیانی بەشداری لە مەراسیمی لەدایکبوونی مەسیح ،رایگەیاند کە بەشداری سێ سەرۆکایەتیەکە لەویادە پەیامی ئاشتی و تەبایی و یەکگرتنە لەنێوان ڕیزەکانی گەلی عێراقدا.
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد حەلبوسی " لە میانی ئامادەبوونی لە مەراسیمی لەدایکبوونی مەسیح لە کەنیسەی سەیدە نەجات لە بەغدای پایتەخت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئەم ڕۆژە گرنگە، و ئامادەبوونی سەرۆکایەتییەکان،پشتیوانیکردنە لە برا مەسیحییەکان،کە پێکهاتەیەکی سەرەکی عێراقن ، پەیامی ئاشتی و یەکگرتنی ڕیزەکانی گەلی عێراقە.