بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،پەرۆشی حکومەتی عێراقی بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە دووپاتکردەوە.
"سودانی"لە تویتێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"بەبۆنەی جەژنی لەدایک بونی مەسیح ، پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و ڕۆڵەکانی پێکهاتەی مەسیەکان دەکەم .
هەروەک راشیگەیاندوە " فرە پێکهاتەیی لە عێراق مایەی هێز و جێگای شانازییە بۆ هەموومان.
جەختیشی لەسەر پەرۆشی حکومەت بۆ بەرزڕاگرتنی بەهاکانی پێکەوەژیان و دامەزراندنی بناغەکانی یەکسانی لەنێوان عێراقییەکان کردەوە .