وەزارەتی نەوتی عێراق هەنگاوەکانی وەبەرهێنانی لەبواری غازدا ئاشکراکرد

ئابوری
  • 24-12-2022, 20:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممه ،وەزارەتی نەوت پڕۆژەکانی ئێستا و داهاتووی بەڕهەم هێنانی غاز و ڕاگرتنی سووتاندنی به مه به ستی دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی ئاشکرا کرد، هاوکات وادەیەکی بۆ بەڕهەم هێنانی غازی لەکێڵگەی حەلفایە دیاریکرد.
    لەوبارەیەوە "عەلی وارد حەمود"بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەکنیکی لە وەزارەتی نەوت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" کارەکانی وەبەرهێنان لە غازدا،ئێستا لە قۆناغی دروستکردندان،کە بریتین لە پڕۆژەی کێڵگەکانی میسان و حەلفایە ، بە توانای بەرهەمهێنانی 300 مەتر سێ جا،جگە لە کێڵگەکانی ناسریە کە توانای ٢٠٠ مەتر سێ جای هەیە.
    راشیگەیاند"کێڵگەی حەلفایە لە ساڵی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنانی غاز دەکات بۆ وێستگەکانی کارەبا .
    ئاماژەی بەوەشکرد"کۆی ئەو بڕەی ئێستا لە عێراق بەرهەم دەهێنرێت لە دوو هەزار و ٨٠٠ مەتر سێجا تێپەڕناکات، کە بەشی دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی ناکات.
    ئەوەشی خستەروو " وەزارەتی کارەبا کاردەکات بۆ گەیشتن و بەدەستهێنانی 35 هەزار مێگاوات.
    ئەو بەرپرسە ئەوەشی وت"پلانی داهاتوومان وەبەرهێنانە لە کێڵگەکانی غازی " ئەکاس و مەنسوورییە" کە ئەمەش یارمەتی عێراق دەدات،بۆ پڕۆژەکانی ئێستا.
     جەختیشی کردەوە"لە ئێستادا عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی باکوور و باشوور و بەسراوە غاز بەرهەم دەهێنێت و پلانیشی هەیە بۆ ڕاگرتنی سووتاندنی غاز لە کێڵگە نەوتییەکان و وەبەرهێنانی تێدا.
     وتیشی "وەزارەتەکانی نەوت و کارەبا دانوستان دەکەن بۆ هاوردەکردنی غازی پەیوەندیدار لە ووڵاتی قەتەر و تورکمانستان بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستی ناوخۆیی.