سودانی جەخت لە پێویستیی ڕێگەیەكی نوێی چاكسازی ئابووری دەكاتەوە

سیاسی
  • 24-12-2022, 18:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ شەممە، جەختی لەسەر پێویستیی ڕێگەیەكی نوێی چاكسازی ئابووری كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەشاندێك كرد كەپێكهاتبوو لەسەرۆكی ئەنجوومەنە كارگێریەكان و نوێنەرانی بانكە ئەهلیەكان و هاوبەندی بانكە ئەهلیە تایبەتەكان لەعێراق.
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارێكدا سودانی گرنگترین تەوەرەكانی كاری ئابووری سەرەكی كە حكومەت لەبەرنامەكەی پشتی پێ دەبەستێت لەگەڵ ئاڵنگارییە دارایی و كۆمەڵایەتی و قەیرانەكان كەرووبەرووی ئامانجی گەشەسەندنی بەردەوام دەبنەوە و گرنگترینیان كێشەی هەژاری و بێكاری خستیەروو. 
    رونیشیكردەوە: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بروابوونی خۆی بەگرنگی چارەسەریە ئابووریەكانی و پشت پێبەستنیان دەربری، بەمەبەستی باشتكردنی واقیعی خزمەتگوزاری و باری بژێوی هاوڵاتیان. 
    هەروەها سودانی پێویستی پشت بەستن بەئاراستەیەكی نوێی چاكسازی ئابووری بەڕیگای سندوقی عێراق بۆ گەشەسەندن روونیكردەوە، كەهەڵگری ئاراستەی جێبەجێكردنی پرۆژەكانە لەلایەن كەرتی تایبەت و سندۆقێكی تایبەتكراوەوە‌ كەبەشدارە لەبەرنامەی گەشەسەندن. 
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سودانی ئاماژە بەوەدا كەپێویستە كەرتی بانكی لێهاتوو و بەتاوانا هەبیت و جێگای متمانەی هاوڵاتیان بێت، چونكە بەبێ ئەوە حكومەت ناتوانێت پشتگیری گەشەسەندن و كەرتی تایبەت بكات. 
    راشیگەیاند: لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوبەرو نوێنەری بانكەكان تێروانین و كێشە و پێشنیارەكانی خۆیان خستەروو كەهەموو لەپێناو پشتگیریكردنی گەشەسەندن بوو.
    ئاشكراشیكرد: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران رێنوێنی كرد كەكار بكرێت بۆ ئاسانكردن و پێكهێنانی تیمێكی هاوبەش لەنێوان دەستەی راوێژكاران لەسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و بانكە ئەهلییەكان، بەمەبەستی پێداچوونەوە بەو یاسایانە كەدەبنە رێگە بۆ كاری بانكەكان و پێشنیاركردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و دانان میكانیزمی پشتگیریكردنی بانكە ئەهلیەكان و ئەكتیڤكردنی رۆڵیان. هەروەها وەرگرتنی دیراسات و پێشنیارەكان و پێشكێشكردنی چارەسەریە گونجاوەكان.