بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف ڕەشید ئەمرۆ شەممە، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح راگەیاند.
رەشید لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: لە شەوی كریسمسدا، لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح، پێغەمبەری خۆشەویستی و ئاشتی، گەرمترین پیرۆزباییمان ئاراستەی هەموو برا مەسیحیەكانمان لە جیهاندا دەكەین، بەتایبەتی بۆ مەسیحیەكانی عێراق لەهەركوێیەك بن هیوای جەژنێكی خۆش بۆ خۆیان و خێزانەكانیان دەخوازین كە تاجی شادی و خۆشەویستی و ئاشتییان بۆ بەستراوە.