سودانی و تاڵەبانی جەخت لە گرنگیی ڕۆڵی خزمەتگوزاری لەكوردستان و پارێزگاكانی تر دەكەنەوە

سیاسی
  • 24-12-2022, 18:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە، لە دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بافڵ تاڵەبانی، لەسەر گرنگی رۆڵی خزمەتگوزاری كەدەزگا جێبەجێكارەكان لەسەر ئاستی پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تر دەگێرن گفتوگۆیان كرد
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەبافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد.
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارێكدا رەوشی سیاسی بەگشتی و هەوڵەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی ویزاری، و گرنگی رۆڵی خزمەتگوزاری كەدەزگا جێبەجێكارەكان لەسەر ئاستی پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان دەگێرن، گفتوگۆیان كرد.
    رونیشیكردەوە: باسیان لەژمارەیەك پرس وبابەت دیكە كرد وەكو كاركردن لەسەر ئاستی نیشتیمانی لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ هاوڵاتیان، هەروەها بەدواداچوون بۆ هەوڵەكانی بەئارامكردنی سنوورەكانی عێراق و كاركردن بۆ گەرەنتیكردن و رێك وپێككردنی بەپێی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ویزاری یۆ ئاسایشی نیشتیمانی.