بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك كۆمار بەئامانجكردنی ناوەندێكی فەڕهەنگی كوردی لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەرمەزار كرد.
سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە بڵاویكردەوە و ڕایگەیاند: بەداخەوە و بە توندترین شێوە سەرزەنشت وشەرمەزاری ئەو هێرشە تاوانكارییە دەكەین كە ناوەندێكی ڕۆشنبیری كورد لە پاریس كردە ئامانج، كە لە ئەنجامەكەدا ژمارەیەك كوردی بێتاوانی كردە قوربانی .
ئاماژەی بەوەشكرد: داوا لە حكومەتی فەرەنسا دەكەین لە دەستگیركردنی تاوانباران پەلە بكات و دادگایییان بكات، جەختیشیكردەوە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی لە فەرەنسا بدرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوە ناخۆشانە بكرێت.