بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێك ناوچەی كەركوك

ناوخۆ
  • 24-12-2022, 13:21
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی رەبحاوی
    بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاوی كەركوك ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: ئاستی ئاو لە هەندێك ناوچە بەهۆی بارانبارینی بەردەوامەوە بەرزبووەتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە تا ئێستا لە پارێزگا هیچ لافاو رووینەداوە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە سەرجەم كارمەندەكانی لە كەركوك كۆكراونەتەوە بۆ پێشبینیكردنی هەر حاڵەتێكی لەناكاو.
    زەكی سەلامی بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاستی بەرزی ئاوی لە ناوچەكانی باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای كەركوك تۆماركردووە، كە تێیدا ڕێژەی بارانبارین گەیشتووەتە زیاتر لە سەدا(20%) كە تا ئێستا هیچ لافاوێك تۆمار نەكراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ناوچەكانی حەویجە، ئەلعەباسی، و ئەلزاب لە دوێنێوە تا ئێستا شاهیدی بارانبارینی بەردەوام بوون، لە كاتێكدا بەڕێوەبەرایەتیەكانمان هیچ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویان لە ناوچەكانی باكوری پارێزگاكە تۆمار نەكرد بەهۆی ئەوەی كەمی بارانبارین لەوێ.
    جەختیشی لەوە كردەوە : بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاو هەموو كارمەندەكانی كۆكردۆتەوە لە چاوەڕوانی هەر حاڵەتێكی لەناكاودا، ئاماژەی بەوەشكرد : هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی بەنداوی دوكان هەیە سەبارەت بە دەردانی ئاو، ئاماژەی بەوەشكرد كە هێشتا دەردانەكان سروشتین.