بانکی ڕافیدەین ڕاگەیەنراوێک دەربارەی کڕینی دۆلار لەلایەن هاووڵاتیانەوە بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 24-12-2022, 11:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە داوای لەهاووڵاتیان کرد کە کارتی ماستەرکارت دەربکەن لە لقەکانی بانکەکەوە بۆ وەرگرتنی دۆلار.
    بەیاننامەی بانکەکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ئەو هاووڵاتیانەی کە نەختینەیان لە بانکەکە کۆگە نەکردووە یاخود مووچەکانیان نیشتەجێ نەکراوە ئەوا دەتوانن کە سەردانی لقەکانی شەقامی فەلەستین و گەڕەکی عەرەبی لە بەغدادبکەن و 10 هەزار دۆلار وەربگرن.
    وتیشی نرخی کڕین بۆ هەر 100 دۆلارێک بەرامبەربە1465 دینار دەبێت، کەپێوێستە سەردانی لقەکانی شەقامی فەلەستین و لقی گەڕەکی عەرەبی لەمەنسووڕ بکەن بۆ دەرهێنانی ماستەرکارد .
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە ئەوانەی مامەڵەی ماستەرکارتەکە دەکەن کارتی زانیاری و ڕەگەزنامەو ناسنامە بێننن و ژمارەیەکی موبایلیش بەلقەکەبدەن بۆپەیوەندکردن پێیانەوە.