بەغداـ INA
وتەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران:
🔷 زۆر به‌خێرهاتنی خاتوو جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری ئیتاڵیا ده‌كه‌ین له‌كه‌یه‌م سه‌ردانیدا بۆ عێراق. په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانمان زۆر باشه، ئیتاڵیا رۆڵێكی ئه‌رێنی هه‌یه و پشتگیریه‌كی ئاشكرا له‌عێراق ده‌كات له‌سه‌ر ئاسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌جه‌نگی دژی داعش و فه‌رمانره‌وایی ئیتاڵیا له‌نێرده‌ی ناتۆ له‌عێراق.
🔷 گرنگری ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه هاوبه‌ش دووقۆڵیه‌كان دووپات‌مان كرده‌وه و ئاماده‌یشمان ده‌ربڕی بۆ گه‌شه‌پێدانی هاوكاری ئابووری به‌تایبه‌تی له‌بواری كشتوكاڵ و ئاو وته‌ندروستی.
🔷 عێراق پلانی راسته‌قینه‌ی هه‌یه له‌بواری وزه و نه‌وت وغاز و كۆمپانیه ئیتاڵیه‌كان له‌عێراق كارده‌كه‌ن، هیوادارین كۆمپانیایی زیاتری تایبه‌تمه‌ندی ئیتاڵی بێنه عێراق به‌تایبه‌تی له‌بواری ژێرخان و وه‌به‌رهێنانی غازدا.
🔷 له‌بواری رۆشنبیری وهاوكاری ئه‌كادیمی ئالوگۆڕی هه‌یه، جه‌ختمان له‌سوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونه پێشه‌نگه‌كانی ئیتاڵیا له‌بواری گه‌شتوگوزاری ئایینی و شوێنوار كرده‌وه.
🔷 تیمێكی دووقۆڵی هاوبه‌ش هه‌یه كارده‌كات بۆ نه‌هێشتنی كۆسپه‌كانی پێش په‌یوه‌ندی هه‌ردوو، له‌دیداری ئه‌مڕۆدا جه‌خت له‌سه‌ر خواستی رژد وپه‌رۆش ده‌كه‌ینه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مایی هاوكاری له‌بواره جیاجیاكاندا.
گرنگترین وته‌كانی خاتوون جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا:
🔴 په‌رۆشین بۆ دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق، وپیرۆزبایی پێشكێش به‌حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین كه‌پێكهێنانی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی ئیتاڵیا.
🔴 ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌دوایی پێكهێنانی حكومه‌تی ئیتاڵیا، عێراق وڵاتێكی دۆسته ودووباره براوبوونی خۆی به‌دیموكراسیه‌ت ده‌ربڕیه‌وه، له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، سوپاسداری پێشكێش به‌سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م پێشوازیه.
🔴زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تم بۆ ده‌رخسێنن چاوم به‌به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراق و به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌وێت. عێراق وڵاتێكی گرنگه و له‌بواری سه‌قامگیری هه‌نگاوی گرنگی ناوه، پێمانوایه ده‌بێت به‌گه‌شبینیه‌كی زۆره ته‌ماشه‌ی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بكه‌ین.
🔴ئیتاڵیا هه‌میشه له‌ریزی پێشه‌وه بووه بۆ پشتگیریكردنی عێراق، پشتگیری ئه‌م كاره ده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش.
🔴 به‌بێ عێراقێكی به‌هێز، پێشكه‌وتن له‌رۆژهه‌ڵاتی ناڤین نابێت.
🔴 هه‌میشه له‌گه‌ڵ عێراق بوین له‌كاره‌ساته‌كانی، ئه‌وجا چ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی بێت یانیش به‌شداریكردنمان بێت به‌رێگای كۆمپانیه ئیتاڵیه‌كان له‌به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن له‌عێراق و كه‌سوود بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق ده‌گه‌رێته‌وه.
🔴 ئه‌مڕۆ ئێمه نزیك ده‌بینه‌وه له‌یادی له‌دایكیبوون، دانپێدانی خۆم راده‌گه‌ینم به‌هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق و ئیتاڵیا و گه‌لی ئیتاڵیا ورۆڵی سه‌ربازه‌كانمان له‌پێناو پشتگیریكردنی ئارامی و سه‌قامگیری عێراق.
🔴 ئیتاڵیا له‌مانگی ئایاری رابردوو فه‌رمانره‌وایی نێرده‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌عێراق به‌فه‌رمانده‌ی جه‌نه‌راڵ ئیانۆتشی وه‌ریگرتووه، له‌بواری راوێژكاری و به‌هێزكردنی تواناكانی عێراقییه‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌میشه به‌هاوپه‌یمانی ناتۆ گه‌یشتووه له‌حكومه‌تی عێراقه‌وه.
🔴 ئێمه شانازیه‌كی زۆر به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی پرۆسه‌ی خۆراگری پۆڵایین ده‌كه‌ین كه‌له‌ساڵانی رابردوودا له‌شه‌ڕی دژی داعش ئه‌نجامدرا، گه‌لی عێراق به‌قوربانیدانی خۆی، زۆری به‌ده‌ستهێنا، ئێمه ئاماده‌ین هه‌میشه ئاماده بین له‌نێوان ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌م ئۆپه‌راسیۆنه.
🔴 په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كان به‌هێزه و هه‌مه‌لایه‌نن و ر‌گ وریشه‌ی خۆی هه‌یه. له‌بواری وه‌زه‌دا كه‌ئه‌مڕۆ ستراتیژیه‌تێكی گرنگه بۆ ئیتاڵیا هاوكاری مان هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌بواری پیشه‌سازی و رۆشنبیریشدا ئه‌م هاریكاریه هه‌یه.
🔴 هه‌ردوو وڵات گرنگی به‌نه‌هێشتنی كۆسپ وته‌گه‌ره‌كان ده‌ده‌ن له‌پێناو به‌رفراونكردنی بوونی كۆمپانیاكانی بواری وه‌به‌رهێنانی ئیتاڵی له‌عێراق و ئیتاڵیا خوازیاره هه‌میشه پێكه‌وه‌ی كار بكات.
🔴 كارێكی زۆرمان كردووه له‌ژێر ناوی هاوكاری رۆشنبیری. وڵاته‌كانمان ناسنامه‌یه‌كی مێژوویی دوور ورێژی هه‌یه له‌بواری رۆشنبیری، ئێمه له‌گرنگی وبه‌های ئه‌م په‌یوه‌ندییه تێده‌گه‌ین بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین ساڵی 2023 ساڵی وه‌رچه‌رخان بێت له‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵیدا وبوونم ئه‌مڕۆ له‌عێراق ئاماژه‌ی ئه‌مه‌ی ده‌دات.
🔴چاومان به‌به‌تریرك كاردیناڵ ساكۆ ده‌كه‌وێت، بۆ ئێمه رۆڵی كۆمه‌ڵگه مه‌سیحییه‌كان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گرنگه، به‌تایبه‌تی ئێمه پێش یادی له‌دایكبوون ئاماده بووینه.
🔴 ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌م بۆ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی كه‌رۆژی 25ی كانوونی یه‌كه‌می كردۆته پشوویی فه‌رمی بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ڕێزگرتن له‌كۆمه‌ڵگا مه‌سیحییه‌كان و هه‌نگاوێكی گرنگه به‌زر ده‌نرخێنین.