كه‌شوهه‌وا" پێشبینی دروستبوونی لافاو ده‌كات له‌5 پارێزگای عێراق

ناوخۆ
  • 23-12-2022, 11:34
  • +A -A

    به‌غداـ INAـ محه‌مه‌د تائی
    ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وای عێراقی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشبینی بارینی بارانێكی زۆر كرد كه‌له‌ئه‌نجامیدا لافاو له‌چه‌ندن پارێزگایه‌كی عێراقی دروست ده‌بێت.
    به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌كه‌ عامر ئه‌لجابری به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" وڵات سبه‌ ده‌كه‌وێته‌ بن كاریگه‌ریه‌كی ئاسمانی وله‌دوای نیوه‌رۆ زیاترده‌بێت وئه‌گه‌ری باران بارنێكی زۆر هه‌یه‌ له‌هه‌ردوو به‌شی رۆژهه‌ڵاتی باشوور و ناوه‌راستی وڵات.
     هه‌روه‌ها وتی" پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌لافا له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگای دیالا و میسان وواست وبه‌سرا و موسه‌ننا به‌هۆی بارانی به‌خۆره‌وه‌ دروست ببێت، وئاماژه‌ به‌وه‌شی دا یه‌كێك له‌گه‌لیه‌كانی نزیكی شاری عه‌ننه‌ی پارێزگای ئه‌نبار تووشی لافاو بووه‌.
     جابری هۆشداریدا و داواری خۆ ئاماده‌كردنی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك وتی" ئه‌م شه‌پۆڵه‌ باران بارینه‌ پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌كاته‌وه‌.