به‌غداـ INA
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌دوایی گه‌یشتنی به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ به‌غدا، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ خاتوون جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا وشاندی یاوه‌ری كۆبووه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌كۆبوونه‌وه‌كدا گفتوگۆ له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی هاوكاری له‌بواره‌كانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و شێوه‌یه‌كانی ئالوگۆڕی ئابووری و بازرگانی كرا.
له‌لایی خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رۆڵی ئیتاڵیا له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش به‌رزنرخاند، و جه‌ختیش له‌خواستی عێراقی كرده‌وه بۆ زیاتركردنی كاری هاوبه‌شی و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا و ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا دووپاتیكرد كه‌عێراقێكی به‌هێز یه‌كێكه له‌مه‌رجه‌كانی پێشكه‌وتن وسه‌قامگیری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین. هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه‌سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ عێراق سه‌ره‌تایه‌كه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و وباش له‌نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆست گه‌لی عێراقی و ئیتاڵی.