بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە،"ساڵح مەهدی حەسناوی"وەزیری تەندروستی عێراق ، گەیشتە پارێزگای بەسرە بۆ ئەوەی لە واقیعی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ، پێش قۆناغی کردنەوەی ژمارەیەک نەخۆشخانەی بکۆڵێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی،گەیشتە پارێزگای بەسرە بۆ ئەوەی لە واقیعی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بکۆلێتەوە، پێش قۆناغی کردنەوەی ژمارەیەک نەخۆشخانە و دامەزراوەی تەندروستی نوێ.