وەزارەتی ناوخۆی عێراق گەیشتنی پاسپۆرتی نوێ ڕادەگەیەنێت و ژمارەی هەڵگرانی پاسەپۆرتی دیبلۆماسی ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 22-12-2022, 21:55
  • +A -A

     بەغداد/INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆکاری دواکەوتنی دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئاشکرادەکات و وێڕای پشتڕاستکردنەوەی گەیشتنی نمونە بۆ عێراق ئاماژەی بە جیاوازی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و ئاسایی ئێستا دەکات.
     لەوبارەیەوە عەمید "مەجید عەدنان ئەحمەد "بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"دەرکردنی ڕاستەوخۆی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی چاوەڕێی تەواوبوونی هەندێک رێکارە، کە ئێمە باسی دەکەین ،لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار.
    ئاماژە بەوەشدەکات کە بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرت هەوڵدەدات سەرجەم رێکارە تەکنیکییەکان تەواو بکات بۆ دەستپێکردن و دەرکردنی پاسپۆرت.
     ئەوەشی وت نموونەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی گەیشتووەتە عێراق و پێویستی بە ڕەزامەندی ناوخۆیی و دەرەکی و ( ڕێکخراوی فڕۆکەوانی جیهانی) هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە دەرکردنی. 
     سەبارەت بە دەرکردنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی"مەجید عەدنان ئەحمەد" جەختی لەوە کردەوە کە "ڕەزامەندی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوەدایە.
    وتیشی " بەشی پاسپۆرت تەنها دەسەڵاتی جێبەجێکردنە.
     روونیشی کردەوە " کە جیاوازی لە نێوان پاسپۆرتی دیپلۆماسی و پاسپۆرتی ئاسایی ئەوەیە کە یەکەمیان ڕێگە بە چوونە ژوورەوە بۆ 31 وڵات دەدات بەبێ ڤیزە، ئاساییەکەش 29 وڵات رێگە پێدانی هەیە ، کە جیاوازییەکەیان تەنها دوو وڵاتە بۆ چوونە ژوورەوە.
    ئاشکراشیکرد کۆی ژمارەی پاسپۆرتە دیپلۆماسی و خزمەتگوزارییەکانی دەرچوو لە عێراق لە ٩ هەزار زیاتر نییە.
     پێشتر وەزارەتی ناوخۆ پلەی پاسپۆرتی عێراقی لە جیهاندا ڕاگەیاند.
     لەو بارەیەوە عەمید "مەجید عەدنان ئەحمەد" بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندبوو "بەپێی یاسا پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەدرێت،بە سەرۆک کۆمار، و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرلەمانتاران، ئەوە جگە لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەندامانی ئێستای و پێشووی پەرلەمانی فیدراڵی و پەرلەمانی هەرێم، کە لەدەستەڵاتی وەزیری دەرەوەیە کە بیدات.
     ئەحمەد ئاماژەی راشیگەیاندوە " ژمارەی پاسپۆرتە دیپلۆماسییەکان لە 2021/10/1تا 2022/10/1 لەنێوان 4000-4200 پاسپۆرت ببوە .
    هەروەک ڕوونیشیکردۆتەوە "پاسپۆرتی دیپلۆماسی عێراقی ڕێگە بە خاوەنەکەی دەدات بچێتە ناو ١٣ وڵاتەوە، ئەوانیش (کوێت، تورکیا، ئێران، سوریا، ئوردن، تونس، مالیزیا، ئازەربایجان، چین، ڤەنزوێلا، سربیا و ڤێتنام).
     لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "سەبارەت بە ڕێگەپێدانی جەوازی دیبلۆماسی بە پلەکانی تر ، ئەو جەوزە لە پلەی عەقیدەوە بەرەو سەرەوە بە ئەفسەرانی سوپا و هێزەکانی ناوخۆ دەدرێت، جگە لە ئیستسناء بۆ کارمەندانی سلکی دیپلۆماسی
     ئەوەشی خستە روو کە بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرت لە یەک مانگدا ، 100-120 هەزار پاسپۆرتی ئاسایی دەردەکات، لەماوەی مانگی تەمموزیشدا 183 هەزار پاسپۆرتی ئاسایی دەرکردوە ، لەکاتێکدا لەماوەی تەواوی ساڵدا 63 پاسپۆرتی دیبلۆماسی دەرکردووە.
    هەروەک وتیشی " پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی ١٠٩دایە لە ئاستی جیهانیدا ، کە هەڵگرانی دەتوانن بچنە ناو ٢٩ وڵات بەبێ ڤیزە.
     سەبارەت بە ڕەوایی پاسپۆرتەکان، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ وتی"دەتوانرێت پاسپۆرت هەڵبوەشێنرێتەوە کاتێک خاوەن پاسپۆرتەکە خانەنشین دەکرێت یان لە ئەگەری دروستبوونی کێشەیەک و دەرکردنی فەرمان و بڕیاری دادوەری، ئەمە جگە لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لەکاتی سزادانی بەپێی یاسای پاسپۆرتی ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠١٥، لە مادەی شەشەم.
     سەبارەت بە لەدەستدانی پاسپۆرتی ئەو عەرەب و بیانیانەی کە لە ناوخۆی عێراقدان، ئەحمەد ڕوونیکردەوە"ئەگەر ئەمە ڕوویدا پێویستە ئەو عەرەبە یان بیانییە سەردانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بکات لە عێراق، و ئەگەر باڵیۆزخانە بۆ وڵاتەکەی نەبوو، ئەوا جەوازی کاتی یان بەڵگەنامەی گەشتی بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی بۆ دەردەکەین.