مالیکی جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتری نێوان میسر و عێراق دەکاتەوە

سیاسی
  • 22-12-2022, 19:19
  • +A -A

    بەغدا /INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە"نوری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،جەختی لە ڕۆڵی سەرەکی میسر لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوە لە پێویستی هەماهەنگی هەوڵەکان لەگەڵ عێراق.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" مالیکی لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە "وەلید ئیسماعیل "باڵیۆزی کۆماری عەرەبی میسر لە عێراق کرد.
     لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە"لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ئایندەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدان لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا کردووە، هەروەک باس لە بابەتەکانی جێی نیگەرانی هاوبەش کراوە.
     بە پێی بەیاننامەکە "مالیکی "جەختی لە ڕۆڵی سەرەکی میسر لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و گرنگی هەماهەنگی هەوڵە هاوبەشەکان و چەسپاندنی هاودەنگی و هاوکاری بۆ بەرژەوەندی دوو گەلی برا کردەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "عێراق توانی بەسەر چەندین پرسی ئاڵۆز تێپەڕێت، ئەمڕۆش هەمووان پشتیوانی حکومەتی نوێ دەکەن لەپێناو سەرکەوتن و جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەرامبەر گەلی عێراق.
     لە بەرامبەردا باڵیۆزی کۆماری میسری عەرەبی ویستی میسری دووپاتکردەوە بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکاندا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.