کردنەوەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەقامی 27 لەبەندەری ئوم قەسڕی باکوور

ناوخۆ
  • 22-12-2022, 19:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە هەستا بەکردنەوەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی شەقامی 27 لە بەندەری ئوم قەسڕی باکوور.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکداکە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەچاودێری وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس سعداوی، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنی ئەندازیار یونس خالد جواد و بەڕێوەبەری گشتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکان هەستان بەکردنەوەی هێڵی ئاسنی شەقامی 27 لە بەندەری ئومقەسڕی باکوور.
    وەزارەت ڕوونی کردەوەکە ئەمە هێڵێکی ستڕاتیژی وگرنگ و زیندووە بۆبەستنەوەی شەقامەدەریاییەکان بە تۆڕی هێڵی ئاسنین
     کەبۆ گواستنەوەی کاڵاوشمەک بەکاردەهێنرێت و درێژیەکەشی دەگاتە 4150 مەتر کەبەتەکنیکی نوێ دروستکراوە.