بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عبدڵەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی کردوەلە سەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ باشکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆک وەزیرانی پێشوو حەیدەرعەبادی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لەدیدارەکەدا باس لە دۆخی عێڕاق بەگشتی کرا لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابووریەوە ، لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوەسەر گرنگی یەکڕیزی نیشتیمانی وچڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ سەقامگیری و
باشکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و پاڵپشتکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە حکومیەکەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وڵات لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزاریەوە.