بەغداد/ INA
سەرۆک کۆماری عێڕاق عبدڵەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ نامەیەکی دەسنووسی لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردوگانەوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی تورکیا لەعێڕاق علی ڕەزا گونای .
وتیشی کە لەسەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆزی تورکیا نامەیەکی دەسنووسی لە سەرۆکی تورکیا ئەردۆگانەوە ڕادەستکرا کە باسی لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرد بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندیەکانی هەردوولا و ڕێزگرتن و پشتیوانی لە ئاشتەوایی و سەقامگیری هەرێمایەتی ، جگەلەوەش نامەکە بانگهێشکردنێکی گرتبووە خۆ بۆ سەرۆک کۆماری عێڕاق کەسەردانی تورکیا بکات.
لەلایەن خۆشیەوە سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید سڵاوو ڕێزی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار و گەلی تورکیا کردو جەختیشی لە گرنگی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کردەوە.