بەغداد/ INA
لە ماوەی هەفتەی سێیەمی مانگی کانوونی دووەمی 2022، بۆرسەی عێراق پێنج دانیشتنی بازرگانی ئەنجامدا ،کە لە ڕۆژی یەک شەممە 18ی 12 تا ڕۆژی پێنجشەممه 22ی 12 بەرێوەچوو.
لە بەیاننامەیەکی بۆرسەی عێراقدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "ژمارەی ئەو پشکانەی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەکراوە زیاترە لە (3) ملیار پشک بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهای ئەو پشکانەی لەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەکراوە ، زیاتر بووە لە بڕی (4) ملیار دینار .
هەروەک ئاماژەی بەوەشکردوە "پێوەری بازرگانی لە بازاڕدا بۆ یەکەم دانیشتنی ئەم هەفتەیە بە (590.98) خاڵ داخراوە، هاوکات پێوەرەکە لە کۆتایی هەفتەکەدا بە (589.94) خاڵ داخراوە، کە بە ڕێژەی (0.18%) دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لە دانیشتنی یەکەمدا.
بەیاننامەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە "لە ماوەی هەفتەکەدا زیاتر لە (2,600) گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی لەسەر پشکەکانی ئەو کۆمپانیایانە جێبەجێکردووە کە لە بازاڕدا ڕیزبەندی کراون.