سەرۆکی کۆمار:عێراق لە ئێستادا بە قۆناغێکی سەقامگیری سیاسی و ئەمنیدا تێدەپەڕێت

سیاسی
  • 22-12-2022, 16:08
  • +A -A

    ​​​​بەغداد/INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە"لەتیف ڕەشید"دووپاتی کردەوە کە پێشوازییەکی جیهانی هەیە بۆ پێکهاتەی ئەم حکومەتە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە ئێستادا بە قۆناغێکی سەقامگیری سیاسی و ئەمنیدا تێدەپەڕێت.
    سەرۆکایەتی کۆماری عێراق،لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"لەتیف رەشید "سەرۆک کۆماری عێراق ،لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە وەفدێکی"سەنتەری ڕافدین بۆ میدیا و توێژینەوەی ستراتیژی کرد ،بە سەرۆکایەتی "عەباس جبوری" بەڕێوەبەری ناوەندی سەنتەرەکە .
    بەیاننامەکە راشیگەیاندوە ، کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی  دۆخی گشتی سیاسی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.
     هەروەک سەرۆکی کۆمار دووپاتی کردەوە کە "پێشوازییەکی گەرمی جیهانی هەیە بۆ پێکهاتەی ئەم حکومەت لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، کە داوا دەکات عێراق ڕۆڵی بنەڕەتی هەبێت لە زۆرێک لە پرسەکاندا.
    سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە "ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی پێویستی بە لێکۆڵینەوەی گشتی هەیە ، لە پرسەکان بە شێوەیەکی یەکگرتوو، بە گرنگیدان بە پرسە ناوخۆییەکان.
    هەروەک پێشنیاری کرد"کە پێویستە میدیا و ناوەندەکانی شیکاری چاودێری نەرێنییەکان بکەن بۆ ئەوەی ڕاستیان نیشان بدەن و تیشک بخەنە سەر خاڵە ئەرێنییەکان  بۆ گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینە سەبارەت بە باشتر کردن و گەشەسەندنی سەقامگیری عێراق.
    ئاماژەشی بەوکرد"کە باوەڕمان بە عێراقێکی بەهێز و دیموکراسی هەیە، بەهەبوونی  ئابووری و خزمەتگوزارییەکی بەهێز  بۆ هەمووان ، کە ئەرکی ئێمەیە بەهێزی بکەین.
     هەروەها سەرۆکی کۆمار باسی لە ئاوارەکان کرد ، بە "گرنگیدان و شیکاری لە نیشاندانی ئەو بارودۆخە خراپەی کە تێیدا دەژین بە مەبەستی خێراترکردنی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان دوای ئاوەدانکردنەوە ونۆژەنکردنەوەیان ناوچەکانیان .
    سەرۆک کۆمار ووتیشی " کە "عێراق لە ئێستادا بە قۆناغێکی سەقامگیری سیاسی و ئەمنیدا تێدەپەڕێت، و میدیاکان دەبێت ئەم وێنە ئەرێنییە بگەیەنێتە جیهان، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان بۆ پشتگیریکردنی ئابووری.
     لە بەرامبەردا ئەندامانی وەفدەکە سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی سەرۆک کۆماریان کرد و باوەڕی خۆیان نیشاندا کە "سەرۆکی کۆمار پارێزەری دەستوورە و ئەو کەسەیە کە یەکێتی عێراق دەپارێزێت.
     هەروەها پشتگیری خۆیان بۆ "رێنماییەکانی سەرۆک کۆمار لەسەر پێویستی کاری جدی بۆ پێشخستنی واقیعی ئابووری و پیشەسازی و ڕەخساندنی هەلی کار و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان بۆ هاووڵاتیان دووپاتکردەوە، داواشیان لە سەرۆک کۆمار کرد "دەستوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی  سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە هەر شوێنێکی وڵاتدا.