بەغداد – ا ه ع دەستەی نەزاهە لە بەسرە، ئەمرۆ یەك شەممە، ئاشكرایكرد: خاوەنداری موڵكێكی بۆ حكومەت گەڕاندوەتەوە، دەشڵێت پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو موڵكە بە بریاری دادوەر بووە. بەرێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە لە دەستەی نەزاهە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كە لەلایەون گروپێكی سەر بە بەرێوەبەرایەتییەكەیان ئەنجامدرا ئەوەی ئاشكراكردبوو كە گواستنەوەی موڵكێك بۆ سەر هاوڵاتییەك بە مامەڵەی ساختە ئەنجامدراوە و فەرمانبەرێكی تۆماری خانوبەرەش لەو ساختەكارییەوە تێوەگلاوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو تیمە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەو پرسە كردوەتەوە و دوای ئەوەی خراوەتە بەردەم دادوەری تایبەت، بریاری دەستگیركردنی بۆ ئەو كەسە دەركردوە و هەوەها بریاری داوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرەدا بكرێت.