بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی، وەزارەتی دارایی/ بەشی خانووبەرەی دەوڵەتی، و شارەوانی بەغدای ئاڕاستەی کرد بۆ ئامادەکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ ڕۆژنامەنووسان لە ناوچەی سكە
لە ڕاگەیەندراوێکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران ئاڕاستەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی و وەزارەتی دارایی/ بەشی خانووبەرەی دەوڵەتی کردووە، وشارەوانی بەغدا، بۆ ئامادەکردنی پارچەی نیشتەجێبوون بۆ ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای بەغدا”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ئەم بڕیارە مرۆییەی سەرۆکوەزیران بەرز دەنرخێنێت، کە لە پاڵپشتی و خەمخۆری ڕۆژنامەنوسان دێتە دەرەوە لە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو بۆ خۆیان و خێزانەکانیان، هەروەها لە باوەڕی خۆیەوە بە ڕۆڵی خێزانی ڕۆژنامەوانییەوە دەردەچێت لە گەیاندنی وێنەی گەشاوەی عێراق بە ڕای گشتی”.