بەغداد/ INA
وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محێبس جەختی لەوەکردەوەکە کۆششێک لەئارادایە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و داوای دادپەروەریشی کرد بۆ فەیلیەکان.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری گواستنەوە ڕەزەق محێبس پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانی گشتی کوردانی فەیلی تاڕق مندلاوی وشاندی یاوەری ، لەدیدارەکەدا وەزیری نەوت جەختی کردەوەلەوەی کە حکومەتەکەی ئێستا حکومەتی خزمەتگوزاریە و وەزارەت لەهەوڵدایە کە بەرنامەیەک دابڕێژێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، یادی خەبات و مێژوو و قوربانیدانی فەیلەکانیشی کردەوە دژ بە ڕژێمی دیکتاتۆری.
وتیشی کە کاتی ئەوەهاتووە کە دادپەروەری بکرێت هەمبەر بەم توێژە ڕەسەنەی کۆمەڵگای عێڕاقی و پلەوپایەی شایستەی خۆیان بدرێتێ لە حکومەتدا تاکو بەشارەزایی و زانین خزمەت بکەن و وڵات بەرەوپێش بەرن.