بانکی پیشەسازی ڕایگەیاند کە دۆلار بەمەبەستی گەشتکردن بەهاوڵاتیان دەفڕۆشێت

ئابوری
  • 22-12-2022, 10:52
  • +A -A

    بەغدادـ INA
    بانکی پیشەسازی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە بە فەرمانی بانکی ناوەندی دەست دەکات بەفڕۆشتنی دۆلار بەمەبەستی گەشتکردن.
    بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی بانکی ناوەندی عێڕاقی دەستمان کردووە بە ڕێکارەکانی فڕۆشی دۆلار بەمەبەستی گەشتکردن بەمەرجێک لە 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی زیاتر نەبێت بە نرخی 1465 دیناربۆ هەردۆلارێک.
    وتیشی ئەوهاووڵاتیانەی خوازیارن دۆلاربکڕن با سەردانی لقەکانی بانکەکەمان بکەن لەشاری بەغدادو لقەکانی دیکە لەپارێزگاکان.