بەغداد/ INA
جێگری سەرۆکی پەرلەمان شاخوان عبداللە داوای لە وەزیری نەوت حیان عبدالغنی کرد کە بەشە گازی موەلیدە ئەهلیەکان زیادبکرێت.
بەیاننامەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆکی پەرلەمان شاخوان عبداللە احمد سەردانی وەزارەتی نەوتی کرد لەبەغدای پایتەخت بەیاوەری جێگری سەرۆکی لێژنەی نەوت وگاز نەهرۆ محمود ڕەواندزی ، کە جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت حیان عبدالغنی پێشوازیلێکرد، لەدیدارێکدا باس لەکۆمەڵە بابەتێکی پەیوەست بە پەڕەپێدانی ئەرکەکانی وەزارەتەوە کرا، لەمیانەی دیدارەکەدا ڕێککەوتن کرا لەسەر دابەشکردنی نەوتی سپی بەتایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان ، جگەلەوەش شاخوان داوای کرد کە بەشە گازی موەلیدە ئەهلیەکان زیادبکرێت لەپێناو کەمکردنەوەی نرخی پێدانی ئەمپێرەکانی کارەبا بۆ هاووڵاتیان.