بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كۆمەڵگا، ئەمڕۆ چوارشەممە، چارەسەركردنی زیاتر لە 1500 حاڵەتی ئیبتزازی ئەلیكترۆنی لە ماوەی ساڵی 2022ی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە 80٪ ی قوربانییەكانی ئیبتزاز ژنان و كچانی گەنجن، تەئكیدیشی لە داخستنی چەندینپێگەی ئەلكترۆنی كردەوە كە ئەو كارەیان كردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كۆمەڵگا عەمید غالب عەتیە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئیبتزازە ئەلكترۆنیەكان بووەتە دیاردەیەكی مەترسیدار كە هەڕەشە لە ئاسایشی كۆمەڵگای عێراق و خێزان دەكات و چەندین كێشەی لێكەوتوەتەوە لەوانە زیادبوونی كەیسەكانی تەڵاقدان و ڕوودانی چەندین تاوان، وتیشی: هەندێك لە كچان لە ئەنجامی ترس لە ژیانیان لە خێزانەكانیان هەڵهاتوون، جگە لە زیادبوونی خۆكوشتن.
عەتییە ڕونیكردەوە: ڕۆڵی پۆلیسی كۆمەڵگا لەچارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی ئیبتزازە ئەلكترۆنیە، چونكە لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 1500 حاڵەتیان چارەسەركردوە كە لەسەدا 80ی ژن و كچی گەنجن، جگە لەجێبەجێكردنی سەدان وۆركشۆپی هۆشیاری لەقوتابخانەكان و زانكۆ و پەیمانگاكان و وەزارەتەكان بەمەبەستی ئاگاداركردنەوەی مەترسییەكان و ڕوونكردنەوەی میكانیزمی پاراستنی تاك لەقوربانی كەوتنیان بۆ سەر لێپێچینەوە.
ئەوەشی وت: بەپێی یاسا سزای ئەو كەسانەی كە ئیبتزازی خەڵكی تر دەكەن دەگاتە 7 ساڵ زیندانی.