حەشدی شەعبی 700 بۆمب و مووشەكی جۆری (جەهەنم) لە نەینەوا هەڵگرتەوە

ناوخۆ
  • 21-12-2022, 18:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمرۆ چوارشەممە، هەڵگرتن و لابردنی 700 بۆمب و مووشەكی جۆری (جەهەنم) لە دەشتی نەینەوا ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەشی لیوای 30 و فەوجی ئەركی تایبەتی حەشدی شەعبی توانیان زیاتر لە 700 بۆمب و مووشەكی جۆری (جەهەنم) پاش ئەوەی لەدەشتی نەینەوا دۆزرایەوە هەڵبگرنەوەو فڕێبدەن.
    ئەوەشی خستەڕوو: ئەمە لە كاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیی كە لە لایەن ئەو هێزەوە ئەنجامدرابوو لە ناوچەی نێوان گوندەكانی منارە و تەهراوە لە دەشتی نەینەوا، و ئاماژەی بەوەدا: لەژێر كۆنتڕۆڵدا تەقێندرانەوە.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هەوڵەكانی حەشدی شەعبی بەردەوامن بۆ لابردنی پاشماوەكانی چەتەكانی داعش و ڕزگاركردنی گیانی هاوڵاتیان.