سودانی سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی ئەمنی كرد كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی دواپێشهاتە ئەمنییەكانی هەردوو پارێزگای كەركووك و دیالە

سیاسی
  • 21-12-2022, 16:34
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی ئەمنی كرد كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی دواپێشهاتە ئەمنییەكانی هەردوو پارێزگای كەركووك و دیالە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد كەتێدا هەریەك لەسەرۆك ئەركانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و ژمارەیەك لەفەرماندە گەورەكانی ئەمنی و سەربازی لەهێزە ئەمنیە جۆرا جۆرەكان ئامادەبوون. 
    ئاشكراشیكرد: ئەم كۆبوونەوەیە تایبەت كرابوو بۆ تاوتوێكردنی دواپێشهاتە ئەمنییەكانی هەردوو پارێزگای كەركووك و دیالە كەدوو هێرشی تیرۆرستی بەخۆیانەوە بینی و تێدا ژمارەیەك لەكارمەندانی ئەمنی و هاوڵاتی شەهید و برینداربوون، سودانی گوێی لەبابەتێكی تێر وتەسەلی گرت سەبارەت بەم دوو رووداوە تیرۆرستیە و پلانە سەربازیەكان لەپێناو رێگریكردن بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە. 
     رونیشیكردەوە: فەرماندی گشتی هێزە چەكدارەكان تەئكیدی لەسەر ئەوەی‌ كرد كەئەوەی روویداوە نابێت بەبێ سزادان تێپەر ببێت، دەبێت بكەرانی تۆڵەیان لێ بكرێتەوە، هەروەها سەرۆك وەزیران ‌فەرماندە سەربازییەكانی رێنوێنی كرد كەهەڵسەنگاندنێكی گشتی بۆ پلانەكان بكەن، و هونەری سەربازی پەیرەوكراویش لەو ناوچانەی كەچالاكی پاشماوەكانی تیرۆر تێدا هەیە بگۆرن و شێوازی ناكلاسیكیش بۆ رووبەرووبوونەوەیان بەكاربێنن، بەشێوەیەك كەتواناكانی تیرۆرستانی داعش لاواز بكات و جمجۆڵیانیش سنووردار بكات.   
    هەر لە بەیانامەكەدا هاتووە، كە سودانی داوای لەفەرماندەكانی كرد بونیان هەبێت بەشێوەیەكی مەیدانی لەشوێنی ئۆپەراسیۆنەكان و نزیك بن لەئەفسەران و كارمەندان و كار بكەن بۆ بەرزكردنەوەی ورەی سەربازییان و بەشێوەیەكی راستەوخۆ لەسەر پلان و جێبەجێكردنی مەیدانی رابوەستن. 
     هەروەها فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوای كرد كەدەبێت‌ هەماهەنگیەكی باش لەنێوان دەزگا هەواڵگیریەكان هەبێت و ئامادەباشییان هەبێت و ئۆپەراسیۆنی نایاب و گورزی پێشوەختە لە دوژمن لەهەر شوێنێك بن بوەشێندرێت.