بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە، داوایكرد تیشك بخرێتەسەر مەسەلە زانستی و كۆمەلایەتییەكان بۆ چارەسەركردنی قەیران و گرفتەكان.
مەندەلاوی لەوتارێكدا لە دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەرەسەندنە میتۆدیی و مەعریفییەكانی زانستی سیاسی و واقیعییەت لەعیراق و جیهانی عەرەبیدا، كەئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێری كردووە، رایگەیاند:ناوەندەكانی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی پێویستە جەخت لەسەر كێشەكانی زانستی و كۆمەڵایەتی و زانستی سیاسی بكەنەوە بۆ خستنەڕووی دیدێكی ڕوون و مامەڵەی ورد لەگەڵ هەموو ئەو قەیران و تەحەدایانەی كە عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت و تیشك بخاتە سەر ئەو پێداویستی و پشتیوانییەی حكومەت كە پێویستە ئەم زانستانە بەشداری لە گەشەی زانستی و میتۆدیی خۆیاندا بكەن.
جەختیشیكردەوە: كە ئەو كۆت و سنوورە فكری و سیاسیانەی كە ڕژێمی پێشوو بە ئەنقەست لەسەر ئەم زانستانە دانرابوون ڕێگرییان لە پێشكەوتنیان كردووە و پەیوەندیان بەو پێشكەوتنەی كە لە بوارەكانی دەرەوەی عێراق ئەنجام دەدرێت، پچڕاندووە و ئەمەش وڵاتی بێبەشكرد لە سوود وەرگرتن لە ئاستی گەشەكردنی سیستەم و كۆمەڵگا.
هەروەك ئاماژەی بە گرنگی پەرەپێدانی بواری زانستە سیاسییەكان كرد بۆ چارەسەركردنی پێداویستییەكانی عێراق لە دوای گۆڕانكارییەكان بەتایبەتی لە بوارەكانی گەشەپێدانی سیاسی و سیاسەتی بەراودكاری و فیكری سیاسی.