سەید حەكیم داوای پشتیوانیكردن لەحكومەت و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لوتكەی بەغداد دوو دەكات

سیاسی
  • 21-12-2022, 11:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، داوایكرد پشتیوانی لەحكومەت بكرێت و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لوتكەی بەغداد دوو بكرێت.
    سەید ئەلحەكیم لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ستایشی حكومەتی عێراق دەكەین و هەوڵەكانیشی بەرز دەنرخێنین بۆ بەردەوامبوون لە تەوژمی پەیوەندییە هاوبەش و هەماهەنگییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دۆست.
    ئاماژەی بەوەشدا: كە  بەستنی لوتكەی بەغدا دوو بۆ هاوكاری و هاوبەشی لە شانشینی هاشمی ئوردن وەك هەنگاوێكی گرنگ لەم چوارچێوەیەدا دێت.
    سەید حەكیم داوای لە هێزە سیاسییەكان و میدیا و چالاكانی كۆمەڵایەتی و جەماوەریی كرد كە لەم بوارەدا پشتگیری حكومەت بكەن، هەروەها داوایكرد: كە  بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لوتكەی بەغداد دوو بكرێت بەجۆرێك پشتیوانی بۆ عێراق لەقازانجی سیاسی و ئەمنی و گەشەپێدان و بازرگانی و بەرژەوەندیی عێراق و خەڵكەكەی و هەموو گەلانی ناوچەكەو جیهان زیاتر بكات.