بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: ئەندامێكی تۆڕی هاككردنی داتابەیسەكانی دامودەزگا حكومییەكانی پارێزگای زەیقاری دەستگیركرد.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگریی ورد كە ئاماژە بە بوونی تۆڕێك دەكات بۆ هاككردنی زانیاری و چوونە ناو داتابەیسەكانی دامەزراوە حكومییەكان لە پارێزگای زەیقار، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر مەفرەزەكانمان توانیان ئەندامێكی ئەو تۆڕە دەستگیربكەن كە خاوەنی كۆمپیوتەرێك بوو كە بنكەی زانیاری حكومەتی تێدابوو.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بە تۆماركردنی لێدوانەكانی تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە كە پەیوەندی بە تۆڕێكی هاككردنەوە هەیە كە لە ڕێگەی پلاتفۆرمەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پەیوەندی پێوە دەكرێت.
ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكە رەوانەی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەكان دەكرێت بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.
عێراق ڕەتیدەکاتەوە سووتەمەنی بەردینی لەناوببات