بەدواداچوون - INA
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكانی كەركوك و دیالەی كرد.
ئەنجومەنی ئاسایش لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەدا: كە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكانی كەركوك و دیالە دەكات و جەختیشی لەپشتیوانیكردنی بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق كردەوە.
داواشیكرد لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و رێكخەران و پشتیوانانی دارایی تیرۆریستییەكان بكرێت و بخرێتە بەردەم دادگا و هەروەها داوای لە هەموو وڵاتان كرد هاوكاری حكومەتی عێراق بكەن.
جەختیشی لەپشتیوانی خۆی بۆ ئاسایشی عێراق و شەڕی بەردەوام لە دژی تیرۆر كردەوە.
عێراق ڕەتیدەکاتەوە سووتەمەنی بەردینی لەناوببات