بەغداد-INA
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دووپاتیکردەوە کە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا 12ی شوبات وەک ڕۆژی جیهانی بۆ ڕێگرتن لەتوندوتیژیی توندڕەوی دیارکرد.
سەحاف لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی بڕیارەکەی بە ناوی "ڕۆژی جیهانی بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژی توندڕەویی کە بە تیرۆریزم دەچەوسێتەوە" کە لەلایەن کەعێراق بەهاوبەشی لەگەڵ براکان پێشکەشیکردووە,دەوڵەتی قەتەر و شانشینی هاشمی ئوردون و سوڵتانی عومان لە ژێر بڕگەکانی 14 و 121ی کارنامەی ئەنجومەنی گشتی لە دانیشتنی حەفتا و حەوتەمیدا.".
دیاریشکرد: "بڕیارەکە لەلایەن 36 وڵاتەوە پەسەند کراوە، بەم شێوەیە بە فەرمی 12ی شوباتی کردە ڕۆژی جیهانی بۆ ڕێگریکردن لە توندڕەویی توندوتیژ.