به‌غداـ INA
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، چاویكه‌وت به جۆزێپ بۆرێل نوێنه‌ری سامی بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كـێتی ئه‌ورۆپا له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی دووه‌می به‌غدا بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی كه‌ئوردن میوانداری ده‌كات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌دیدارێكدا، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا به‌گشتی و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هاوبه‌شی و ئالوگۆڕی له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و ئه‌منی و بواره‌كانی تری هاوبه‌سته به‌به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان گفتوگۆیان كرد.
له‌لایی خۆیه‌وه سودانی ئاماژه‌ی كرد كه‌عێراق گرنگی به‌هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كان و ئاراسته‌ی به‌ره‌و كاركردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتگیریكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌دات، هه‌روه‌ها بایه‌خیش به‌هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وتوندوتیژی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڕكمانیه ئابووریه‌كان ده‌دات.
له‌به‌رامبه‌ردا بۆرێل پشتگیری یه‌كێتی ئه‌ورۆپا بۆ سه‌قامگیری عێراق و هاوكاریكردنی له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكاندا دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها داوایه‌كیش ئاراسته‌ی به‌ڕێز سودانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی ئه‌ورۆپا له‌برۆكسل بكات ، له‌پێناوی زیاتر باسكردنی پرسه هاوبه‌شه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورۆپا. له‌هه‌مبه‌ردا سودانی دووپاتیكرده‌وه كه‌دواتنامه‌كه له‌زووترین ده‌رفه‌تدا جێبه‌جێ ده‌كات.