(INA) بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی لوتکەی بەغدادی دووەم بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 20-12-2022, 19:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی بەغدای دووەمی بۆ هاوکاری و هاوبەشی بڵاودەکاتەوە کە پاڵپشتکردنی خۆی بۆ عێڕاق نوێکردەوەلە دامەزراندنی دەوڵەتی دستووری و پتەوکردنی حکومەتی دەزگایی وبونیادنانی پڕۆسەیەکی گەشەسەندنی گشتگیر.
    دەقی بەیاننامەی کۆنگرەکەلەژێر تیشکی بڕیارەکانی کۆنگرەی بەغداد کەلە28ی مانگی ئابی ساڵی 2021 بەڕێوەچوو
    لەسەر بانگهێشتی خاوەن شکۆی هاشمی شا عبداللەی دووەم کوڕی حوسەین ، پاش هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک ئێمانوئێڵ ماکڕۆن 
    سەرۆکی کۆماری فەڕەنسا و ڕێزدار محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆماری عێڕاق شانشینی ئوردن هەستابە میوانداری کۆنگرەکەلەناوچەی دەریای مردوو لە 20 ی کانونی یەکەمی ساڵی 2022 .
    بەشداربوانی کۆنگرەکە سوپاسی شانشینی ئوردونیان کرد بۆئەم میواندارێتیە، هەردوو وڵاتی ئوردن و عێڕاقیش ڕۆڵی هەماهەنگکارانەی فەڕەنسایان بەرزنرخاند لەکۆنگرەکەدا.
    هەروەها بەشداربووانی کۆنگرەکە جەختیانکردەوەلە بەردەوامبوونی کارکردنی بونیادنەرانە بۆ دەرهاویشتەکانی خولی یەکەمی کۆنگرەکە و هاوکاریکردنی ئەمنیەت و سەقامگیری وسەروەری عێڕاق پڕۆسە دەستووریەکەی و کۆششەکانی لەپێناو پەیڕەوکردنی شێوازی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها جەختیان کردەوەسەر هاوهەڵوێستیان لەگەڵ عێڕاق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان، کە تیرۆر یەکێکیانە و عێڕاق سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەریدا تۆمارکرد لەدەرەنجامی قوربانیدانی خۆی و بەهاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
    بەهەمان شێوە بەشداربوان پاڵپشتی خۆیان بۆعێڕاق نوێکردەوەلەکۆششەکانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی دەستوور ویاسا و بونیادنانی دەزگاگەلێک کەتونای پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەی هەبێت.
    بەشداربووان پاڵپشتی خۆیان ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی گەشەیەکی گشتگیر و کارکردن بۆ بونیادنانی تەواوکاریەکی ئابووری و هاوکاریکردنی لەکەرتەکانی وزەو ئاوو بەستنەوەی کارەباو ئاسایشی خۆراکی وتەندروستی و پاراستنی کەشوژینگەو پڕۆژەکانی پەیوەست بەژێرخانەوە.
    بەشدربووان جەختیان کردەوەلەگرنگی بەردەوامی میکانیزمەکانی هاوکاری لەنێوان هەرسێ وڵاتی ئوردن و میسر وعێڕاق جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای نێوان ئەو وڵاتانە، جەختیشیان کردەوەلە گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەکانی هاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی کەنداوی عەرەبی، بەتایبەتی لە بواری بەستنەوەی کارەباو گواستنەوەو چەندین پڕۆژەی دی کە ببنە مایەی گەشەسەندن وتەواوکاری ئابووری.
    بەشداربووان دووپاتیان کردەوەکە بەستنی کۆنگرەکە لەخولی دووەمیدا ڕەنگدانەوەی
    مکووڕبوونی عێڕاقە لە فراوانکردنی هاریکاری ئابووری وبونیادنانی پردی هاریکاری و پتەوکردنی گفتوگۆی هەرێمایەتی ، کەدەبێتە مایەی کەمکردنەوەی شڵەژاویەکان و بونیادنانی پەیوەندی هەرێمایەتی بونیادنەرانە بۆ بەرژەوەندی هەمووان، گەشەدانی ئابووری پڕۆژەکانی هاریکاری ئابووری پێویستیان بە پەیوەندی هەرێمایەتی ئەووتۆهەیە کەبە دۆستایەتی ودراوسێیەتی ودەسوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆوە بەڕێوەبچێت وڕێز لەیاسا نێودەوڵەتیەکان بگیرێت و پشت بەگفتوگۆ ببەسترێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
    هەروەها بەشداربوان جەختیان کردەوەلە گرنگی بەستنی کۆنگرە لە خولی سێیەمی خۆیدا کە عێڕاق و فەڕەنسا ڕێکیان خست و 
    ئوردن و میرنشینەکان و بەحرەین و ئێران و تورکیاو سعودیە و سەڵتەنەی عومان و کوێت و قەتەڕ و میسڕ کۆمکاری عەرەبی و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و یەکێتی ئەوڕوپا بەشداریان تیادا کرد .
    شانشینی ئوردن بەشداری کارای وڵاتانی ئەندامی بەرزنرخاند کە مکووڕبون لە پتەوکردنی هاریکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان وەک ڕێگایەک بۆ بەدیهێنانی ئامانجی گەلانی ناوچەکە لە بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر کە ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری تیادا بەرقەراربێت.