بەغداد-INA
وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند دووەمین کۆنفرانسی بەغدا چەترێکە بۆ دیالۆگ و هەماهەنگی نێوان وڵاتانی دراوسێ.
حوسێن لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ژمارەیەک لەنوێنەرانی ئەو وەڵاتانەی کە لەکۆنگرەی دووەمی بەغدا بەشدارن و دوابەدوای ئەوە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دواداچوونی بوی کرد ڕایگەیاند " دووەمین کۆنگرەی بەغدا تەئکیدی لەسەر وەستانەوە لەگەڵ عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا دووپات کردەوە".
ئەوەشی خستەڕوو" کۆنگرەی دووەمی بەغدا چەترێکی دیالۆگە لەنێوان وڵاتانی دراوسێ و دەرفەتێکە بۆ قسەکردن لەسەر تەحەدای ئابووری و ژینگەیی و تەحەداکانی ئاسایشی خۆراک و وزە" ئاماژەشیدا بەوە "بەشداربووان پشتیوانیان بۆ سەقامگیریی عێراقیێکی ئێک گرتوو کردەوە.
حوسێن جەختی لەوە کردەوە کە "کاری هاوبەش یارمەتیدەرە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بەرەنگارییەکان و پشتگیری ئابووری نەتەوەیی" ئاماژەی بەوەدا کە " کۆنگرەی بەغدا نەک تەنها بۆ پشتگیریکردنی عێراقە، بەڵکو بۆ زیاترکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان وڵاتانی بەشداربووە.