بەغداد/ INA
بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی لەیەکێتی ئەوڕوپا
جوزیب بوریل ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوکە حکومەتی عێڕاقی نوێ بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سنورێکی بۆ حاڵەتی شپرزەیی دانا و ئێمەش پاڵپشتی لەکۆششەکانی دەکەین.
بوریل لەوتەیەکیدا کەلە کۆنگرەی بەغدادبۆ هاریکاری و هاوبەشی پێشکەشی کرد کەلە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکردووە ڕوونی کردەوەکە سودانی سنوورێکی بۆ قۆناغی شپرزەیی داناوە، جەختیشی لەوەکردەوەکە یەکێتی ئەوڕوپا پاڵپشتی لەکۆششەکانی سودانی دەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی کە هیوای عێڕاقیەکانە.
وتیشی کە یەکێتی ئەوڕوپا پاڵپشتی لەکۆششەکانی حکومەتی عێڕاقی دەکات بۆ داکوتانی بنەماکانی گفتوگۆ لەناوچەکەدا ، هەروەها پابەندیشە بە عێڕاقێکی دیموکراسی بەهێز پێویستیشە ڕێزلە یەکخاکی و سەروەریەکەی بگیرێت.
ئاماژەشی بەوەدا کە یەکێتی ئەوڕوپا پاڵپشتی لەکۆتاییهێنان بە قەیرانی کەمپی هۆل و ڕۆڵی حکومەتی عێڕاقی دەکات لە ئەنجامگەیاندنی ئەم کارە.