بەغداد-INA
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی سێشەممە پابەندبوونی فەرەنسای بەپشتیوانیکردن لەئاسایش و سەروەریی عێراق دووپاتکردەوە.
ماکرۆن لە وتارەکەیدا لە میانەی دووەمین کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بەدوای خۆیدا هێنا گوتی: "وڵاتانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە هەموویان بە دوای چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەدان"
جەختیشیکردەوە" پابەندبوونی هەمووان بەپەیوەندییە هاوسەنگەکان لەگەڵ عێراق".
ئەوەشی وت: ئەگەر بمانەوێت سەقامگیریی عێراق مسۆگەر بکەین دەبێت کێشەکان لەگەڵ دراوسێکانی چارەسەر بکەین و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ناوچەیە هەموو شتێکی هەیە کە دەیکاتە ئەجێندایەک کە وا بکات بەشداری لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکاندا بکات.