بەغداد-INA
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی پشتگیری عێراقێکی یەکگرتوو و جێگیر و پێشکەوتوو دەکات.
عەبدوڵلاهیان لەوتارەکەیدا لەمیانەی دووەمین کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا کە لەعەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو و دوابەدوای ئەودا ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دواداچوونی بۆی کرد ڕایگەیاند : "بەستنی کۆنگرەی بەغدا بۆ پشتیوانی عێراق دێت" جەختیشی لەسەر پشتگیری حکومەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی کردەوە.
ئەوەشی وت: "ئێمە کارمان کردووە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە عێراقیشەوە" ئاماژەی بەوەدا کە "عێراق ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ناوچەکەدا".
عەبدوڵلاهیان ستایشی هەنگاوەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کرد لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لەناوچەکەدا.
دووەم کۆبوونەوەی بەغدا لە عەممانی پایتەختی ئوردون بە بەشداری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەستی پێکرد.