بهغداـ INA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه گرنگترین وتهكانی محهمهد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران كهلهگۆنگرهی دووهمی بهغدادی ئهمڕۆ لهعهمانی پایتهختی ئوردن پێشكێش كردووه وتێدا هاتووه:
🔷 ئەمڕۆ لەشاری عەمان کۆدەبینەوەو هیواخوازین هەنگاوبنێین بەرەو پتەوکردنی ڕەوشی پەیوەندی نێوان وڵاتەکامان لەهەموو بوارەکاندا و جگەلەوەش پەڕەبدەین بە هەڕەتی پەیوەندیەکان بەشێوەیەک کە ببێتە هۆکاری داکوتانی بنەماکانی سەقامگیری و گەشەدان لەناوچەکەدا، بەهەمانشێوەش ئاسۆکان واڵابکات هەمبەربە گفتوگۆکردن لەپێناو ئاڵۆگۆڕی بیروڕاکان و قوڵکردنەوەی چەمکەکان.
🔷 بیرۆکی دامەزراندنی کۆنگرەی بەغداد لە ئارەزووی عێڕاقەوە سەرچەشمەی گرتووە بۆ داکوتان وپتەوکردنی بنەماکانی هاریکاری و هاوبەشی لە نێوان عێڕاق و وڵاتانی دیکە کەلە ڕووی جوگرافیاو هەرێمیەوە دراوسێن ، جگەلەوەی کە وڵاتانی دۆستی عێڕاقیش لەخۆدەگرێت.
🔷 حکومەتەکەمان بەرنامەیەکی واڵاوکراوە پەیڕەودەکات کە بونیادنانی هاوبەشیگەلێکی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت کە لەسەر بنەماکانی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیە هاوبەشەکان بونیادنرابێت،بێگومان لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆژەگەلێکی ستڕاتیژی هاوبەش و تەواوکار لەپێناو گرێدانی عێڕاق بە دەوروبەری هەرێمی خۆیەوە.
🔷 پێمان وایە لەئێستادا بۆئەوەیە کە پەتکەکانی هاریکاری وهاوبەشی لەنێوان وڵاتانماندا توندوتۆڵ بکەین ئەویش لەمیانەی گرێدانی ژێرخانی وڵاتەکانمان و ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی تەواوکاری ئابووری و وەبەرهێنانێکی هەمەلایەنە کە برایەتی و دۆستایەتی لەنێوان گەلانمان وڵاتانماندا پتەوتربکات.
🔷 لە کۆششداین بۆ کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو ئەوەی قەڵبەزەبدەین لە وڵاتانێکی بەکاربەرەوە بۆ وڵاتانێکی دروستکار، ئەویش بە دروستکردنی ناوچەگەلێکی پیشەسازی هاوبەش کە توانای پیشەسازی هاوبەشمان بەهێزتر بکات و زنجیرەی بەهاکانیش لەلای هەریەکەمان بەیەکەوە بەستێتەوە، ئەویش لەمیانەی زنجیرەیەکی تەواوی بەیەکەوە بەستراوکە توانای پێشبڕکێی لە بازاڕگەکانی جیهاندا هەبێت، و لێرەوە پڕۆژەی زەبەلاح دەسپێبکرێت لە سەرجەم بوارەکاندا.
🔷 زۆر گرنگە کە جەخت بکرێتەوە سەر کەرتی خزمەتگوزاری و پەڕەپێدانی ئەوکەرتەو گرنگیشەکە بە داینەمۆی ئابووری هەژماربکرێت لە وڵاتانمان ولەناوچەکەماندا، جگەلەوەش گرنگەکە کە چارەسەری کێشەی بێکاری بکرێت ئەویش بە گەشەدان بە کەرتی تایبەت و بەرهەمهێن و باشکردنی دۆخی کارکردن لەوکەرتەدا و دابینکردنی دڵنیایی بۆ ئەوانەی لەوکەرتەدا کاردەکەن.
🔷 لەسەرئاستی نێوخۆیی ، نەهێشتنی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیمان لە بەرایی کارەکانمان داناوە، بەشێوەیەکی کردەییش دەستمان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ، لەباڵاترین ئاستەکانەوە پڕۆسەکە ئەنجام دەدەین، داواش لە وڵاتانی دۆست دەکەین یارمەتیمان بدەن لە گێڕانەوەی پارەوپولی ڕەوانەکراو و پاتاڵکراوی عێڕاق و تۆمەتبارانیش ڕادەستبکرێنەوەکە لەو وڵاتانەدا نیشتەجێن.
🔷 حکومەتەکەمان کاردەکات بۆ باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان لەعێڕاقدا ئەویش لەڕووی داڕشتنی یاساو ڕێکارەکان و دڵنیاییەکان تاکو وەبەرهێنەرەکان بتوانن بێنە بازاڕگەکانی عێڕاق و سوودلەدەرفەتەمەزنەکانی کارکردن وەرگرن.
🔷 ژینگەیەکی وەبەرهێنانی گونجاو پێویستی بە سەقامگیری هەیە وتوانیویشمانە کە سەقامگیری ئەمنی لەعێڕاق دابین بکەین پاش ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی کەبەسەرتیرۆرستان وگروپەکانی تەکفیر بەدەستمان هێنا، لێرەدا لەیادم نەچێت کە ڕاوەستانێک بکەم بۆ شکۆمەندی ئەوخوێنەپاکیزەیەی کەڕژێنرا و ئەو قوربانیانەی کە هێزەئەمنیەکانمان دایان بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکە و لەسەرانسەری جیهان.
🔷 پێویستە هەموومان کاری هاوبەشانە بکەین و هەماهەنگی یەکدی بکەین بۆ نەهێشنی تیرۆر بەهەموو شێوەکانیەوە، پێویستە میکانیزم و پلانی ڕاستەقینەش دابڕێژین بۆ فاشکردنی خواستە چەپەڵەکانی تیرۆریستان کە لاوانمان بەکاردێنن بەهزروبیرە ڕووخێنەرەکانیان.
🔷 عێڕاق هەڕەشەیەکی بەرەنگاربووەتەوە لە بوونی خۆی ئەویش لەبەر قەیرانی کەمئاوی ،ئێمەش بۆ زاڵبوون بەسەرئەم کێشەیەدا خوازیارین کە لەگەڵ دراوسێکانمان چ کۆماری تورکیاو چ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمنیەتی ئاوی خۆمان دابین بکەین و بگەینە ڕێگاچارەی شیاو بۆبەڕێوەبردنێکی هاوبەشی ئاو بۆ سەرچاوەکانی ئاو کەسنوورەکان تێدەپەڕێنن، تاکو بەشەئاوی خۆمان پێبگات بەگوێرەی ڕێککەوتننامەو یاسا نێودەوڵەتیەکان.
🔷 هاوتەریب دەستمان کردووە بە هەنگاوی کردەیی بۆ پتەوکردنی سیستەمەکانی ئاودێری نوێ و ڕاگرتنی بەهەدەرچونی ئاو لەکۆگەکردن ولە کشتوکاڵدا.
🔷 ئالودەبوونی ژینگە چ لە ئاو وچ لەهەواو چ لە خۆڵدا بە مەترسی دادەنرێت بۆسەر ئایندەی گەلەکەمان بەتایبەتی لەناوچەکانی باشوور، دەستیشمان کردووە بە چارەسەرکردنی ئەو گازەی کە لە کێڵگەکانی نەوتەوە دەردەچێت.
🔷 داوالە کۆمپانیاکانی نەوت دەکەین کە لەم بوارەدا وەبەرهێنان بکەن بۆئەوەی ئەم سەرچاوەگرنگە بۆ بەرهەمێنانی کارەبا بەکاربهێنرێت، ئەویش لەپێناو گەیشتن بە خودکەفائی لە بەکارهێنانی گازدا و بۆ کەمکردنەوەی دەرچوونی گازی گەرم و پەستانی گەرمی.
🔷 عێڕاق پابەندە بە بونیادنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، هەروەها خۆشی دەپارێزێت لە سەنگەرگرتن و دروستکردنی کێشە، خوازیاریشە سیاسەتی هێورکردنەوەو کەمکردنەوەی بارگرژی پەیڕەودەکات، لەهەمان کاتیشدا دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وپێشێلکردنی سەروەری ودەسدرێژی سەرخاکی خۆی ڕەت دەکاتەوە.
🔷 ناکرێ پشت بە پڕنسیپی هێز بەسترێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەم پڕنسیپە دژبەعێڕاق ڕەت دەکەینەوە.
🔷 ئەرکمان ئەوەیە کە پشت بەگفتوگۆ ببەستین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەوشتانە بونیادبنێین کە کۆماندەکەنەوە بۆ واڵاکردنی ئاسۆکان بۆ بونیاندانی هاوبەشایەتی هەرێمی گشتگیر بۆ دامەزراندنی سەقامگیری وگەشەسەندن لەناوچەکەدا.
🔷 عێڕاق کۆشش دەکات بۆ سەرپەرشتکردنی گفتوگۆکان وەک ڕێبازێکی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، سوپاسی ئامادەبووانیش دەکەین بۆ پاڵپشتکردنی کۆششەکانی عێڕاق لەمبوارەدا کەئەمەش مەسەلەیەکە لەکۆنگرەکەدا بەڕوونی دەرکەوت لەڕووی پاڵپشتکردنی سەرجەم دەسپێشخەریەکانی عێڕاق بۆ گفتوگۆکردن و هێورکردنەوەی دۆخەکە، کۆششەدیبلۆماسیەکانیشی شەڕوپشێوی ڕاگرت لەناوچەکەدا.