ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی: عێراق هەنگاوی باشی ناوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە

سیاسی
  • 20-12-2022, 17:32
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەحمەد ئەبوول غیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند عێراق هەنگاوی باشی ناوە لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
    ئەبوول غیت لە وتارەکەیدای لە میانەی دووەمین کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دواداچوونی بۆی کرد ڕاگەیاند: "عێراقییەکان چاوەڕێی قۆناغێکی نوێن" ئاماژەی بەوەدا کە عێراق هەنگاوی باشی ناوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
    ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویست ناکات عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ ململانێیەکان، ئاماژەش بەوەی کرد "ئەرکی قورس لە پێشینەی حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ئاواتی عێراقییەکان ببینێتەوە".
    ئەبوول غیت پشتیوانیکردنی عێراق لەم قۆناغەدا بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی زانی لە بەدیهێنانی گەشەی هەرێمایەتیدا.