بەغداد-INA
سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو نایف حەجراف ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕێکخراوەکە لەگەڵ عێراق پەیوەندیەکی باشیان هەیە.
حەجراف لە وتارەکەیدا لە میانەی دووەمین کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا کە لە عەممانی پایتەختی ئوردون بەڕێوەچوو و دوای ئەوە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دواداچوونی بۆی کرد ڕایگەیاند " ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ عێراق هەیە،لەو ڕێگەیەوە، ستراتیجێکی هاوبەش بنیات بنێت کە پەیوەندی برایانە و دراوسێیەتی باش پتەو بکات.
حەجراف دووپاتیشیکردەوە کە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو هاوکاری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق و هەوڵەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەکاتەوە.