بەغداد-INA
سەرۆک کۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوایکرد هەوڵەکانی هەواڵگری بەهێز بکەن بۆ لابردنی جموجۆڵی تیرۆریستی و پتەوکردنی سەقامگیریی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە ڕایگەیاند: "سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید بەبایەخەوە بەدوای هۆکارو دەرئەنجامەکانی ئەو ڕووداوە ترسنۆکانەی تیرۆریستی لەقەزای خالس دەکەوێت کەکەژمارەیەک لەهاوولاتیانمان شەهید کرد و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرۆک کۆمار دووپاتی دەکاتەوە کە ڕووداوێکی لەو شێوەیە گوزارشتێکی دیکەی ڕوونە لە ترسنۆکی و گروپە تیرۆریستییەکان و هەروەها جەختکردنە لە هەوڵەکانی ئەو گروپە تاوانبارانە بۆ هەڵکردنی ناکۆکییە تائیفییەکان کە گەلەکەمان پاش سەرکەوتنیان بەسەر تیرۆروە ڕزگارکردنی شار و گوندەکان.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردۆتەوە کە "بەهێزکردنی هەوڵی هەواڵگری و هۆشیارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان و هاودەمی هاوڵاتیان لە دژی هەر جوڵەیەک و هەبوونی پاشماوەکانی تیرۆر وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەیە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان و پتەوکردنی ئەو ئاسایش کە بەدەست هاتووە.
گەلەکەمان و هێزە قارەمانەکانمان بە قوربانیدانی قارەمانانە و قارەمانێتییە مەزنەکانیان، سەرەخۆشی لە هەموو کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کرد، هیوای ڕەحمەت و لێخۆشبوونی بۆ خواست شەهیدان هیوای زۆچاکبوونەوە خێرا بۆ برینداران خواست.