رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی: پشتیوانی لە حکومەتی سودان دەکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییەکان

سیاسی
  • 20-12-2022, 17:05
  • +A -A

     بەغداد-INA
    یاریدەدەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ فەلەستین و قودس سەمیر بەکر ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پشتیوانی ڕێکخراوەکەی بۆ حکومەتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتکردەوە لەڕووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییەکان.
    بەکر لە وتارەکەیدا لە میانەی دووەمین کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا کە لە عەممانی پایتەختی ئوردون بەڕێوەچوو  کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)پێداچوونەوەی بۆ کرد ڕایگەیاند هەمووان وەک خاڵی کۆبوونەوە سەیری عێراق دەکەن" جەختیشیکردەوە" پشتیوانی بەردەوام بۆ سەقامگیری عێراق بەپێی ئاواتی خەڵکەکەی دەکەین".
    وتیشی: "ئێمە  پشتیوانی یەکپارچەیی  خاکی عێراق دەمێنینەوە و پشتگیری حکومەتی سودان دەکەین لە چارەسەرکردنی کێشە ئەمنی و ژینگەییەکان.