بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە سەرکردەکانی سەرکەوتن بوونە شورایەکی پۆڵایین دژ بە شاڵاوی تیرۆریستان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە مندلاوی لە ئەنجومەنی نوێنەران هەستا بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئەبومهدی مهندس و فەرماندە ئەبو قاسم سولەیمانی.
مندلاوی لەوتەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە فەرماندەکان ئاڵای ئسلامیان بەرزکزدەوەولەوپێناوەدا پلەی شەهادەتیان بەدەستهێنا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێمە هەرچەندە شەهیدبوونیان بەرزدەنرخێنین لەهەمان کاتیشدا نیگەرانین کە ئەو فەرماندە ئەزیزانەمان لەدەستدا.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بۆئەوەکرد کە مندلاوی لەپەراوێزی ڕێوڕەسمەکەدا پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی کردەوە کەتیایدا وێنەی شەهیدەکانی گرتبووە خۆ.